کوردستان میدیا: خوێندکارێکی زانینگه‌ی ئابووری تاران، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا درا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، دادگای ئینقلابی مه‌هاباد خوێندکارێکی کوردی به‌ناوی دیاکۆ خه‌یات، که خوێندکاری کارناسیی باڵای ئابووریی زانینگه‌ی تارانه، به تۆمه‌تی کۆبوونه‌وه و هه‌وڵدان له‌دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی به سزای ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م بڕیاره به ئاماده بوونی ئه‌و خوێندکاره کورده ده‌ر کراوه و ماوه‌ی ٢٠ رۆژ مۆڵه‌تی پێداوه، هه‌تا پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره بکرێت.
دیاکۆ خه‌یات، له‌سه‌رەتای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕ کردنی ماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه و دهسبهسهگه، به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد کرا.