کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی مه‌هابادی به‌ناوی مه‌نسوور ئاروه‌ند به‌تۆمه‌تی دژایه‌تیی خوا، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی مه‌هابادی به‌ناوی مه‌نسوور ئاروه‌ند که زیاتر له ساڵیکه له دهسبهسهرگهی رێژیم دایه، به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له رێگه‌ی هاوکاریی رێکخراوێکی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مه‌هاباده‌وه به سێداره مه‌حکووم کراوه.
چه‌ند هاوبه‌ندیی ئه‌و زیندانییه سیاسییه ئه‌و هه‌واڵه‌یان له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان پژڕاست کردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه: سه‌رله به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه سزای سێداره به‌سه‌ر زیندانی سیاسیی کورد مه‌نسوور ئاروهنددا داسه‌پاوه و له‌و سزایه‌شدا ٢٠ رۆژ مۆڵه‌ت به ناوبراو دراوه هه‌تا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌هه‌مبه‌ر حوکمه‌که‌ی ده‌رببڕێت.
هه‌روه‌ها دوو رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کورد، به‌ناوی سامان نه‌سیم خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له رێکخراوێکی دژبه‌ری رێژیمی ئێران، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی