کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سلێمانی/ بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ئاشتی و دێموکراسی

14:19 - 27 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە کۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموکراسی، میانەڕەوی دژ بە توندوتیژی، لە شارێ سلێمانی بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی٢٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکرات بەسەرپەرستی محەممەد ساحیبی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەشاری سلێمانی، لە کۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموکراسی، میانەڕەوی دژ بە توندوتیژی، بەشداریی کرد.

ئەم کۆنفڕانسە بە راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان وتاری مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن \'\'تەحسین نامق\'\'ـەوە خوێندرایەوە.

دواتر وتاری سکرتێری لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان لەلایەن \'\'ئەڤین ئینجێر\'\' و پاشان وتاری \'\'مەلا بەختیار\'\'، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو کۆنفڕانسەدا وتاری لاوانی سوسیال دێموکراتی عەرەب لەلایەن \'\'رائید حەمدان\'\'ـەوە خوێندرایەوە.

بە پێێ ئەم راپۆرتە، لەو کۆنڕانسەدا شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'فواد خاکی‌بەیگی\'\' سکرتێری یەکیەتیی لاوان و شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'کەیهان یووسفی\'\' سکرتێری یەکیەتیی خوێندکاران بەشدار بوون.

ئەم کۆنفڕانسە بە هاوکاریی رێکخراوی ئازادیی لاوان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو.

 رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموکراسی، میانەڕەوی دژ بە توندوتیژی، کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر ١١:٣٠ کۆتایی پێهات.

گادەر. د