کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنه/ بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، هاوڵاتییەک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون

13:00 - 24 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە بە درگای زیندانی ناوەندیی شاری سنە، تەقەی هێزەکانی رێژیم ٣ هاووڵاتیی کردە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەر درگای زیندانی ناوەندیی شاری سنە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری پراید کرد و لە ئەنجامدا هەر سێ سەرنشینەکەی کوژران و بریندار بوون.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، شۆفیری پرایدەکە کوژراوە و دوو سەرنشینەکەی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
ئەو رووداوە کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندان هاتووەتە ئاراوە و هەتا ئێستا هۆکاری تەقەی هێزەکانی رێژیم لەو هاووڵاتییانە روون نەبووەتەوە.