کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە وەک "شاری ئافراندنی مۆسیقی" لە جیهاندا ناوی تۆمار کرا

16:57 - 9 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی یونسکۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی بڵاوی کردووەتەوە کە شاری "سنە" وەک "شاری ئافراندنی مۆسیقی" لە جیهاندا ناوی لەو ڕێکخراوەیەدا تۆمار کراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ڕێکخراوی "یونسکۆ" کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر بڵاو کراوەتەوە، شاری سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک "شاری ئافراندنی مۆسیقی" لە جیهاندا ناوی تۆمار کراوە.

لەو لیستەیەدا کە یونسکۆ بڵاوی کردووەتەوە ٦٦ شار لە بواری جۆراجۆری ئافراندندا ناویان تۆمار کراوە کە یەکێک لەو شارانە "سنە"یە.

لەو لیستەیەدا "شاری ئافراندنی مۆسیقی" لە جیهاندا ناوی تۆمار کراوە.

سنە یەکێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاته که لە بواری هونەری مۆسیقییەوە ناوازەیە.

هونەرمەندانێکی ناوادار وەک سەید "عەلی ئەسغەری کوردستانی"، "عەباس کەمەندی" ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەر، "میرزا ئاغەی غەوسی"، "ئیسماعیل سابووری" و "عەلی زەندی" بەشێک لە هونەرمەندانی ناوداری شاری "سنە"ن.