کوردستان میدیا: لەسەدای ٨٠ی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ژمارە یەک و سێ لە سنه داخراون و ئەمەش بێکاریی ٧٠ هەتا ٨٠ هەزار کەسی لێ کەوتووەتەوە.
داخرانی ئەم یەکە بەرهەمهێنەرانە و بێکاریی ئەو کارمەندانە لە چەند ساڵی رابردوودا، داکشانی زیاتری رێژەی هێڵی هەژاریی لە پارێزگای سنەی لێ کەوتووەتەوە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی خانەی پیشە و کانزاکانی کوردستان وتوویەتی: هەنووکە لەسەدا ٨٠ی یەکەکانی بەرهەمهێنان لە ئاستی پارێزگای سنه داخراون و ئەمەش بێکاریی ٧٠ هەتا ٨٠ هەزار کەسی لێ کەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە پارێزگاری سنە رایگەیاندووە: نێونجی داهاتی خەڵکی کوردستان لە نیوەی رێژەی نێونجی داهاتی گشتیی ئێران کەمترە.