كوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێریی میزان سه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ردار حوسێن فه‌دایی له فه‌رمانده‌رانی باڵای له‌شكری فاتمییون، له حه‌ڵه‌بی سووریه كوژراوه.
له‌شكری فاتمییون هێزێكه له كۆچبه‌رانی شێعه‌ی دانیشتووی ئێران و لقێكی سوپای قودسه و له شه‌ڕی سووریه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه. ئەو هێزە له ته‌نیشت ده‌زگای سه‌ركوتی به‌شار ئه‌سه‌د، خه‌ریكی سه‌ركوتی ئازادیخوانی ئه‌م وڵاته و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌ده.
ئه‌م گرووپه له ساڵی١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه له سووریه ئاماده‌یه و ناوی خۆیان ناوه پارێزه‌رانی حه‌ره‌می زەینه‌ب.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه، شه‌ڕیان كردووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه سوپاییه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریه كوژراون كه چه‌ندین به‌رپرسی پله به‌رزی سوپای پاسدارانی تێدا بووه. له مانگی پێشوودا هه‌واڵی كوژرانی حوسێن هه‌مه‌دانی یه‌كێك له سه‌ردارانی سوپا له سووریه بڵاو كرایه‌وه، پاش حوسێن هه‌مه‌دانی ئه‌مه دووهه‌مین سه‌رداری سوپای ئێرانه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی سووریه‌دا كوژراوه.