کوردستان میدیا: ناوه‌ندی نێرگز و چه‌ندین رێکخراوی دیکه‌ی بواری چالاکیی منداڵان و منداڵپارێزی، سه‌ردانی پارلمانی کوردستانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٦ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، لیژنه‌یه‌کی فێدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی منداڵانی کوردستان، پێکهاتوو له به‌رپرسانی هه‌ندێک له رێکخراوه‌کانی منداڵانی کوردستان، سه‌ردانی پارلمانی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان، به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان بایز و جێگری سه‌رۆکی پارلمان دوکتور حه‌سه‌ن پێشوازییان لێ کرا.
له‌م دانیشته‌دا بارودۆخی منداڵانی کوردستان و هه‌روه‌ها پێکهێنانی فێدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی منداڵانی کوردستان خرایه به‌ر باس و تاوتوێ کردن و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له پڕۆسه‌ی بریاردان له‌سه‌ر منداڵان له هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی نێوان پارلمانی کوردستان و فێدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی منداڵان بڕیار درا.
رێکخراوه‌کانی به‌شداربوو له‌م دانیشتنه‌دا بریتی بوون له: ناوه‌ندی نێرگز، رێکخراوی ئه‌ستێره، رێکخراوی به‌هره‌مه‌ند بۆ هۆشیاری منداڵان، رێکخراوی لانه‌ی منداڵان، منداڵپارێزی کوردستان له هه‌ولێر و رێکخراوی منداڵانی دهۆک.
ئه‌م رێکخراوانه به نوێنه‌رایه‌تی ١٤ رێکخراوی منداڵانی کوردستان، سه‌ردانی پارلمانی کوردستانیان کردبوو.