کوردستان میدیا: هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەئالمان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌شی ئیران و به‌شی مافی مرۆڤ دیداری پێکهێنا.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له‌م دیداره‌دا چه‌ندین بابه‌ت و له‌وانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی له ئێران، باروودۆخی کوردستان ، سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژائاوا به‌رانبه‌ر به رێژیم و کاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان باسیان له‌سه‌ر کرا.
هەر لەو دانیشتنەدا دۆخی مافی مرۆڤ، گۆشاری رێژیم بۆ سه‌ر چالاکانی بواره‌جیاجیاکان له کوردستان ، پرسی زیندانیهسیاسییهکانی کورد و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له ناوچه سنوورییه‌کاندا که‌وتنه به‌ر باس و نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشکەش بە کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئاڵمان کرد.