کوردستان میدیا: قه‌یرانی سووریه و به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، بابه‌تی دانیشتنه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له نیۆیۆرک ده‌بێت.
٦٧مین کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مڕۆوه به فه‌رمی له نیۆیۆرک ده‌ست پێ ده‌کات و زیاتر له ١٢٠ وڵات له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی موسکۆ و پێکه‌ن له‌مه‌ڕ پێشگیری له په‌سند کردنی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی به‌شار ئه‌سه‌د، قه‌یرانی سووریه و هه‌روه‌ها قه‌یرانی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران تاوتوێ ده‌کرێت.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه، دوێنێ دووشه‌ممه، ئاکامی دانێشتنه‌کانی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی رێژیمی دیمه‌شق و دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و ناوبراو له‌م راپۆرته‌دا گوتوویه‌تی: چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته له رێگای ئاشتییانه‌وه گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و هیچ پێشکه‌وتنێک له‌و پێوه‌ندییه‌دا مسۆگه‌ر نه‌بووه.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م بنبه‌سته بۆ وێنای هه‌ندێ كه‌س ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که ده‌یانهه‌وێ بارودۆخی سووریه بۆ پێش ده‌سپێکی توندوتیژییه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه. ناوبراو ئه‌و هه‌وڵانه به بێکائام وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت سووریه پێویستیی به گۆڕانه نه‌ک چاکسازی.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که دوێنێ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێکدا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوای له‌مه‌ڕ داسه‌پاندنی گه‌مارۆی توند له دژی رێژیمه‌که‌ی لۆمه کرد و گوتی: وڵاتانی رۆژئاوایی به گه‌مارۆ له دژی رێژیمی ئێران، ماف و ئازادییه‌کانی وڵاتانی دیکه پێشێل ده‌که‌ن.
بڕیاره نوێنه‌رانی شه‌ش ده‌سه‌ڵاتی جیهان، بنبه‌ستی دانووسانه‌کانی رێژیمی ئێران له په‌راوێزی دانیشتنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تاوتوێ بکه‌ن.