كوردستان میدیا: سێمامۆستای زانكۆی ئازاد لەشاری مەهاباد لەئەنجامی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان لەسەر كار دەركران.
دكتور مەنسوور سوهرابی، دكتور وریا حەفیدی و دكتور یوونس یەزدان پەرەست دوای چەندین ساڵ وانە وتنەوە لە زانكۆی ئازادی مەهاباد، لەو زانكۆیە دەركران.
ئەو مامۆستایانە بە بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكانیان لەسەر بووە و لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی خوێندكار بڵاوی كردەوە، ئەو سێمامۆستایە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكان و حەراسەتی زانكۆوە بە بەردەوامی لێكۆلینەوەیان لێكراوە.
ئەو مامۆستایانە لەكەسانی ناسراوی كۆنفرانسە زانستییەكانی زانكۆكانی كوردستان بوون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەی هۆكاری دەركرانی ئەو سێمامۆستایە نەزانراوە.