كوردستان میدیا: دوو رێكخراوی ئەستێرەی منداڵان و گرووپی دۆق شارتێڕ سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو دوو رێكخراوەیە رێكەوتی ١٦ی پووشپەڕ سەردانی دەفتەری سیاسیان كرد و لەلایەن محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیەوە پێشوازییان لێكرا.
لەم دیدارەدا باسێك لەسەر كار و چالاكی ئەو رێكخراوانە و چۆنیەتی هاوكاریی كردنیان لەگەڵ منداڵانی حیزبی دێمۆكرات كرا.
لەبەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنەدا پاش ئاڵووگۆڕی بیروڕا و رێكەوتن لەسەر چۆنیەتی شێوازی هاوكاریی كردنیان لەگەڵ ناوەندی نێرگز و كۆمەلێك داخوازی ئەو ناوەندەوە كە لەلایەن فاتیح ساڵحی بەرپرسی ناوەندی نێرگز بۆ پەروەردە فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی كوردستانی ئێران باس كرا، شێواز و شوێنی پێكەوە هاوكاری كردنیشیان دیاری كرا.