کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بنەماڵەی شەهیدان لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی ١٠ خاکەلێوە

22:30 - 10 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ، نەغەدە و رەبەت، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ١٠ خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕییانی، رۆژی شەهیدانی کوردستان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی شنۆ، نەغەدە و رەبەت وێڕای کڕینی دیاری بۆ دایکی شەهیدانی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە و وەفاداریی خۆیان بۆ درێژەپێدانی رێبازی شەهیدان لەگەڵ بنەماڵەکانیان دووپات کردووەتەوە.

هەروەها لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە و ئەمەگناسی و وەفاداریی خۆیان بە رێبازی شەهیدان دووپات کردووەتەوە.

بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو.

گادەر. د