کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بە کوشت چوون

22:58 - 29 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ٣٠ سەر لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەک لە گوندی هەمزە ئاوای سەربە شارستانی مەهاباد، مینیان پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا بەکوشت چوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە گوندی \'\'هەمزەئاوا\'\'ی سەربە شارستانی مەهاباد، جەڵەبێک لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'رەحمان مەلکی\'\' چووە سەر مەیدانی مین و لە ئەنجامدا ٣٠ سەر لە مەڕ و ماڵاتەکەی تەفروتوونا بوون.

شوێنی روودانی تەقینەوەی ئەو مینانە \'\'گورگە\'\' راگەیەنراوە.

٢ مانگ پێش ئێستا هەر لەو شوێنە بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک بەناوی \'\'جەعفەر پیرۆتی\'\' بریندار و هەر دوو چاوی لە دەست دا.