کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەلاس باوەجانی، سەرەڕای ئەوەی کە هێرشیان کردە سەر کرێکارانی بەرهەمهێنەری بنێشت، تێکڕای ئەو کرێکارانەیان بۆ پاسگای \'بیزڵ راگواستووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردە سەر کرێکارانی بەرهەمهێنەری بنێشتی کوردی (بنێشتی وەن) لە گوندی کلوور ئیمامی و سەرەڕای تەقەکردن لەو کرێکارانە، ژمارەیەکیان دەسبەسەر و بۆ پاسگای بێزڵ رایانگواستوون.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو پاسگایە بەو کرێکارانەیان راگەیاندووە کە مافی کارکردنیان لە بەرزایییەکاندا نییە ودەبێ ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن.
هێرشی هێزە نیزامییەکانی رێژیم بۆسەر کرێکارانی بەرهەمهێنەری بنێشتی کوردی لە سەلاس باوەجانی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەرچاوەی داهات و بێژیویی ژیانی ئەو هاووڵاتییانە و بنەماڵەکانیان بە کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی بنێشت لە داروەنەکانی ئەو کویستانانە بە دەست دێت.