کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانانی کورد چیا بەرزەکانی وڵاتی تاجیکستانیان بڕی

17:31 - 29 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: دوو شاخەوانی کورد خەڵکی شاری سنە، پاش بڕینی شاخە بەرزەکانی وڵاتی تاجیکستان، لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە پێشوازییان لێکرا.

هەوڵدەرییە ناوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، دوو شاخەوانی کورد خەڵکی شاری سنە بە ناوه‌کانی \'\'سەید واسع سەید مووسەوی و ئەنور محەممەدی، لە ژێر دروشمی رزگاریی کانیی بڵ و یاد و بیرەوەریی شەهیدانی کیمیایی بارانی هەڵەبجە دوو شاخی بەرزی وڵاتی تاجیکستانیان بە سەرکەوتوویی‌یەوە بڕی.

ئەم دوو شاخەوانە کوردە بە هاوکاریی \'\'هیئەتی شاخەوانانی کوردستان\'\' لە ماوەی ٢٠ روژدا بەسەر دوو چیاکانی کورژنسف کایا بە بەرزایی ‌هەفت هەزار و ١٠٦ میتر و سامانی بە بەرزایی هەفت هەزار ٤٩٥ میتر\'\' هەڵزنین.

ئەو دوو شاخەوانە کوردە روژی سێشەمە ٢٨ی گەڵاویژ، گەڕانەوە شاری زێدی خۆیان و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.