![](/wenekan/2016-10/253202-80930c9b7d5eba9d4892a0851a8408da.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پارتی سوسیالیستی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی خەبات و تێکۆشانی خۆی بە شێوەی یاسایی لە باکوور کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥ی هەتاوی، پارتی سوسیالیستی کوردستان(باکوور) ڕێورەسمێکی تایبەتی بە بۆنەی دەسپێکی خەبات و تێکۆشانی خۆی بە شێوەی یاسایی لە نێوخۆی کوردستانی باکوور لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەبرد و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەرچوار بەشی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان بەسەرپەرەستی ئیدریس ڕۆستەمی بەرپرسی بەشی ماڵیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، بەشداریی ڕێوڕەسمەکەی کرد و پەیامی کۆمیتەی پێشکەش کردن.
ڕۆستەمی لە پەیامەکەی خۆیدا وێڕای پیڕۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ پارتی سوسیالیستی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی خەباتی نوێی ئەو حیزبە، ئاوڕێکیشی لە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەڕ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگای ئاشتی و دێاڵۆگەوە کرد و لەو پێوەندییەدا ڕوو لە حکوومەتی تورکیه و بزووتنەوەی کورد لە باکوور و بە تایبەت پارتی سوسیالیستی کوردستان گوتی کە؛ دەرفەتەکان بە قازانجی بەرژەوەندیی گشتی و پێکەوە ژیان لە وڵاتێکی ئازاد و دێموکرات و چارەسەری پرسی کورد بقۆزنەوە.