کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی ئەلپارتی سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کرد

16:24 - 15 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دەستێوەردانی نیزامیی رێژیمی ئێران لە سووریە و بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە گرینگترین بابەتەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی دوو پارتی کوردستانی رۆژهەڵات و کوردستانی رۆژئاوا بوون.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی پارتی دێموکراتی کورد (ئەلپارتی) بە سەرپەرستیی \'\'مستەفا ئیبراهیم\'\' سەردانی دفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتی پێشوازیی لێکرا.
لەو دانیشتەندا رەوشی کورد لە سووریە و سەرکوتی ئەو گەلە لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە باسی لێ کرا.
پشتیوانیی رێژیمی ئێران لە رێژیمی بەشار ئەسەد و دەستێوەردانی نیزامیی لەو وڵاتەدا باسێکی دیکە ئەو دانیشتنە بوو.
سیاسەتی چواشەکارانەی رێژیمی ئێران لە ئاست نێودەوڵەتی و بەردەوام بوونی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و ئیعدامی تێکۆشەرانی کورد و نەتەوە غەیرە فارسەکانی ئێران لەلایەن رێژیمی دەسەڵاتداری ئێرانەوە تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دانیشتەی پێکهێنابوو.