کوردستان میدیا: کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له گونده‌کانی هه‌ورامانی ته‌خت به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تیی له‌و ناوچه‌یه‌دا خولقاندووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌که هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له گوندی ده‌ره‌کێی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی ئه‌و گونده و وێڕای بێحورمهتی به دانیشتوان و به‌تایبه‌ت ژنانی ئه‌و گونده، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین دیشی ماهواره‌دا گرتووه.
شه‌پۆلی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له‌م سێ حه‌وتوویه‌دا له گوندی ده‌ره‌کێ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ و هه‌موو رۆژێک ئه‌نجام دراوه.
هێزه لیباس شه‌خسییه‌کان به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلم له بانی خه‌ڵکی ئه‌و گونده، شوێنی هه‌بوونی ماهواره‌کان ده‌ست نیشان و پاشان رۆژێک دواتر له هه‌ڵمه‌تێکی هێزه ئینتزامییه‌کان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.
وێڕای گوندی ده‌ره‌کێ، ئه‌و چه‌شنه کۆکردنه‌وه‌یه له گونده‌کانی ده‌مه‌یۆ، دزڵی و هه‌ورامانی ته‌ختیش ئه‌نجام دراوه.