![](/weney-mallperr/9259.jpg)
کوردستان میدیا: چارەنووسی کرێکارانی پرۆژەی دروستکردنی پردی نێوقەدی دەریاچەی ئورمیە ناڕوونە و ٩ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئورمیە بڵاویان کردەوە، \'\'شیرکەتی گرێبەستیی سەدرا\'\' کەلە شیرەکەتەکانی سەربە \'\'قەرارگای خاتەمولئەنبیا\'\'ی سەربە سپای پاسدارانە، زیاتر لە ٩ مانگە حەقدەستی ٣٠ کرێکاری پرۆژەی پردی نێوقەدی گۆلی ئورمیەی نەداوە.
لە دەسپێکی ئەم پرۆژەوە هەتا ئێستا ٣٧٠ کرێکار دەر کراون وهەنووکە ٣٠ کرێکار لەو پرۆژەیەدا کار دەکەن کە ئەوانیش زیاتر لە ٩ مانگە حەقدەستیان پێ نەدراوە.
دەرکرانی کرێکارانی خۆجێی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و پێشەیییەکانی کوردستان لەلایەن شیرکەت و پەیمانکارەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە لە بڕیارەکانی ئەو ناوەندە نیزامییەیە و ئەمەش بێکاریی ژمارەیەکی زۆر کرێکاری لەو کوردستاندا لێکەوتووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا و لە درێژەی بێکارکردنی کرێکارانی کورد لە پرۆژەکان، ١٥٠ کرێکاری کورد لە پرۆژەی بەنداوی داریان لەسەر کار دەرکرابوون.