کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهرام نازری داهاتی یەک ساڵی خۆی بۆ کچە قوتابییانی شیناوێ تەرخان کرد

17:16 - 16 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: شەهرام نازری، گەورەهونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، داهاتی یەک ساڵی خۆی پێشکەش بە کچە قوتابییانی کارەساتی شیناوێ و نەخۆشە تایبەتەکانی کوردستان کرد.

هەواڵی تەرخان کردنی داهاتی یەک ساڵەی شەهرام نازری، شوالییەی ئاواز، بە کچە قوتابییانی شیناوێ و نەخۆشەکانی تووشبوو بە گولی و شێرپەنجە لە کوردستان دەنگی دایەوە.

9321.jpg
شەهرام نازری

ئەو کردەوەیەی شەهرام نازری لە بیاڤی فەرهەنگ و هونەری ئێران هەوڵێکی تایبەتەمند و بێ‌وێنە بوو.

شوالیەی ئاواز، جەختی کردەوە کە کردەوەی مرۆڤی دەبێ سەرباشقەی چالاکیی هەر هونەرمەندێک بێت و وتی: ئێمە هەموومان مرۆڤین و تەنیا مووزیک یان ئاوازی باش پێوەر نییە.

نازری ساڵی رابردووش لە زنجیرە کۆنسێرتێکی خێرخوازانەدا، چەندین کۆنسێرتی لە شارە گەورەکان بەرێوەبرد و داهاتی ئەو کۆنسێرتانەی پێشکەش بە کچانی شیناوێ و نەخۆشە تایبەتەکانی کوردستان کرد.

کۆنسێرتی شوالیەی ئاواز لە کرماشان بە خوێندنی ئاوازی کوردی کوردستان گەر تۆ نەبی گەنجی شاهیم بۆ چییە و ئاوازی خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم یەکێک لە بەناوبانگتەرین کۆنسێرتەکانی ئەو ماموستا ناودارەی هونەری کوردستان بوو.

دەزگا راگەیاندنەکانی سەر بە رێژیم گۆرانیی خۆم کرماشانی فارسی نیەزانمیان بە ئاوازێکی دژە نەتەوەیی نێودێر کردوو و لەهەمبەر ئەو ئاوازەی شەهرام نازری پەرچەکرداری توندیان لە خۆیان نیشاندا.

شەهرام نازری، هونەرمەندی ناودارەی کورد رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی رۆژهەڵات لە دایک بووە و یەکەمین بەرنامەی هونەریی خۆی لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لە رادیۆی ناوەندی کرماشان بەڕێوە بردووە.