کوردستان میدیا: پاش کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان لە شارەکانی کەنگاوەر و ماکۆ، هێزەکانی رێژیم لە شاری سەقزیش سەرلە نوێ دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی ماهوارە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هاوکاریی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە لە شاری سەقز دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە هێزەکانی رێژیم بەبێ مۆڵەتی یاسایی و قەزایی هێرشیان کردووەتە سەرماڵی هاووڵاتییان و سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، ماهوارەی هاووڵاتییانیشیان زەوت کردووە.
پێشتر لەوە هێزەکانی رێژیم لە شارەکانی کەنگاوەر و ماکۆ، بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بەسەر ماهوارە و رێسیوێری هاووڵاتییاندا گرتبوو.