کوردستان میدیا: رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەتەوە، لە یەک مانگی رابردوودا لە شەڕ و توندوتیژییەکانی عێراق لە هەر کەتژمێرێک دا ٦ کەس کوژراون.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شەڕ و نائارامییەکانی یەک مانگی رابردووی وڵاتی عێراق ٢ هەزار و ٤١٧ کەس کوژراون و ٢ هەزار و ٢٨٧ کەسیش بریندار بوونە کە زۆرینەی ئەو کوژراوانە خەڵکی سڤیل و ئاسایی بوون.
نیکۆلای ملادنۆف نوێنەری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ رایگەیاند: لە یەک مانگی رابردوودا لانیکەم ٢ هەزار و ٤١٧ کەس لە عێراق کوژراون و ٢ هەزار و ٢٨٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆی گشتی ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کەلە یەک مانگی رابردوودا لە عێراق لە هەر کاتژمێرێکدا زیاتر لە ٦ کەس کوژراون و تەواوی ئەو کەسانە بوونەتە قوربانی توندوتیژی و تیرۆریزم لەو وڵاتەدا.
چاوەدێرانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە: هێزەکانی داعش لە ماوەی ٤ رۆژدا لە شاری تەکریت ١٦٠ هەتا ١٩٠ کەسیان کوشتووە.