کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فستیڤاڵیک بۆ ناساندنی کولتووری نەتەوەکانی جیهان لە ئەمریکا بەڕێوەچوو

15:52 - 17 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: فستیڤاڵێک لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بە بەشداریی چالاکانەی کوردان بەمەستی ناساندنی کولتووری کوردەورای، بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو فستیڤاڵە لە شاری \'\'ئێرواین\'\'ی ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە بەشداریی چەندین نەتەوەی جیهان و یەک لەوان نەتەوەی کورد بەڕێوەچوو.
ئەنجومەنی پەروەردی کورد لە ئەمریکا بە رازاندنەوە و ئامادەکارنی دوو ژوور بە شێوەیەکی چالاکانە لەو فستیڤاڵەدا بەشداریی کرد و سەرنجی کۆمەڵێک لە ئامادەبوانی بۆ لای خۆی راکێشا.
یەکێک لەو ژوورانە بۆ باس لەسەر کولتوور، داب و نەریتی کوردەواری، جلوبەرگ، مووزیک، زمان و مێژووی کورد، و ئەوی دیکەش بۆ ئاشنا کردنی فەرهەنگ و نەتەوەکانی دیکەی جیهان بە ئایینی یارسان تەرخان کرابوو.


لەو فێستیڤاڵەدا ژووری کوردەکان بە بەردەوامی لەلایەن ئامادەبوانەوە بەسەر دەکرایەوە و بەڕێوەبەرانی ژوورەکانیش لەو دەرفەتە کەڵکیان وەردەگرت بۆ ئەوەی کولتوور و مێژووی کورد و کوردستان بە نوێنەرانی گەلانی جیهان کە ئامادەی ئەو فستیڤاڵە بوون، بناسێنن.