![](/weney-mallperr/9212.jpg)
کوردستان میدیا: چەند چەتەیەکی شارستانی شنۆ پاش رفاندنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، بە کەڵک وەرگرتن لە ماددەی بێهۆشکەر کوشتیان.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'فەرشاد دەریایی\'\' کوڕی عەلائەدین خەلکی گوندی \'\'دەلۆ\'\' و خوێندکاری تەمەن ٢٤ ساڵ، ناوی ئەو لاوە کوردەیە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن باندێکی چەتەوە لە شنۆ رفێندرا.
هەواڵی گرتن و رفاندنی ئەو لاوە کوردە لە رێگەی مۆبایلەکەی خۆیەوە لەلایەن چەتەکانەوە دراوەتە بنەماڵەکەی و لەهەمبەر ئازادکردنی، داوای بڕی ١٢٠ میلیۆن تمەن پارەیان لێ کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا باوکی فەرشاد داوای لە چەتەکان کردووە شوێن و کاتی رادەستکردنی پارەکەیان پی بڵێت، بەڵام بە بێ هیچ وەڵامێک تەلەفۆنەکەیان داخستووە و دواتر هیچ پێوەندییەکیان نەگرتووەتەوە.
پاش ماوەیەک تەرمی فەرشاد دەریایی لە نزیک شاری شنۆ دۆزرایەوە و پزیشکیی یاسایی مەرگی ناوبراوی بۆ بەکارهێنانی لە رادەبەدەری ماددەی بێهۆشکەر گەڕاندووەتەوە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان کەس، یان کەسانێک لەم پەروەندەیەدا دەسبەسەر کراون، بەڵام رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەواڵێکی لەم چەتانە و ئەم باندە خەرابکارە بڵاو نەکردووەتەوە.