کوردستان میدیا: به‌هۆی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له شه‌قامیکی شاری سنه، مه‌ئموورێکی هێزی ئینتزامی بریندار و چه‌ندین دووکانداریش ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له تێکهه‌ڵچوونێکدا له شه‌قامی ئینقلابی شاری سنه به هۆی تێکهه‌ڵچوونی لاوێکی کورد و مه‌ئموورێکی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران، مه‌ئمووره‌که به‌توندی له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه بریندار بوو و به هۆی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له شوێنه‌که، کۆتایی به‌و ده‌رگیرییه هاتووه.
رێژیم پاش ئه‌م رووداوه، هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر دووکاندارانی ئه‌و شه‌قامه و ژماره‌یه‌ک دووکانداری له‌مه‌ڕ لێپێچینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه شوناسی ئه‌و لاوه ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتنگه کردووه.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه له ژماره و شوناسی دووکانداره ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.