کوردستان میدیا: له ماوه‌ی ٤ رۆژدا له ئێران، ١٠٧ که‌س به هۆی رووداوی هاتوچۆ کوژراون و ٨٩١ که‌سیش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، به‌رپرسی ناوه‌ندی بڕیاردان و کونترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتوچۆ رێکه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ گوتوویه‌تی: له رێکه‌وتی ٢٥ هه‌تا ٢٨ی گه‌لاوێژ، ١٠٧ که‌س له رێگاکانی ئێرندا کوژراون و ٨٩١ که‌سیش بریندار بوون.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه له‌و چوار رۆژه‌دا، ٦٤٥ رووداوی هاتوچۆ له ئێران‌دا رووی داوه له ٩٠ رووداو مه‌رگی هاووڵاتییانی لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران له ده‌یه‌ی ٨٠ی هه‌تاویدا، زیاتر له ٢٤١ هه‌زار ئێرانی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێکخراوه، ته‌نیا له ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاویدا، ٢٧هه‌زار و ٧٥٥ که‌س به هۆی رووداوی هاتوچۆ له ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌رپرسی رێکخراوی لێپرسینه‌وه‌ی گشتیی ئێران، مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ رایگه‌یاندبوو: رێژه‌ی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ له ئێران، له رێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق زیاتره.