کوردستان میدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی خوازیاری راگرتنی تێکڕای ئیعدامه‌کانی ئێرانه، که به‌وته‌ی ئه‌م رێکخراوه به زوویی له ئێران‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی و به پشت به‌ستن به رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نزیکه‌ی ٢٣ که‌س له ئێران‌دا ئه‌گه‌ری له سێداره‌دان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کات.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ٢٢ که‌س زیندانیانی مه‌حکووم به سێداره و له‌وانه ٥ هاووڵاتیی ئه‌فغانی که له‌م دواییانه‌دا بۆ ژووره تاکه‌که‌سییه‌کان راگوێزراون ئه‌گه‌ری له سێداره‌دان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کات.
ئه‌م رێکخراوه چالاکه‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی راپۆرتگهلێک که بڵاو بووه‌ته‌وه ژماره‌ی ١٧ که‌س له‌م زیندانییانه رۆژی ١٦ی خه‌رمانان بۆ زیندانی ئه‌وین راگوێزراون و داوا له بنه‌ماڵه‌کانیان کراوه، هه‌تا ١٧ی خه‌رمانان بۆ دواجار ده‌رفه‌تی بینینی ئه‌و زیندانیانه‌یان هه‌یه.
له ئێران‌دا زیندانیانی مه‌حکووم به سێداره ٢٤ کاتژمێر پێشتر بۆ جێبه‌جێ کردنی سزاکه‌یان بۆ ژووری تاکه‌که‌سی راده‌گوێزرێن.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٢ی زایینییه‌وه هه‌تا ئێستا لێپرسراوانی رێژیمی ئێران له سێداره دانی ١٨٢ که‌سیان پژڕاست کردووه‌ته‌وه که سزای ٣٥ که‌س له‌وانه له به‌رچاوی گشتیی خه‌ڵکه‌وه جێبه‌جێ کراوه.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی