كوردستان میدیا: ٨هاووڵاتیی كورد كە چوار كەسیان منداڵ بوون، بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە لەجادەی سەقز ـ بانە گیانیان لەدەستدا.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە رێكەوتی ١١ی پووشپەڕ بە هۆی پێكدادانی دوو ماشێنی جۆری ال ٩٠ و ترێلی ماك، ٨ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، ئەو گیان لەدەست داوانە دوو كەسیان پیاو و دوو كەسیتریان ژن و ٤ منداڵ بوونە.
بەپێی ئاماری پزیشك قانوونی رێژیمی ئێران لەماوەی مانگەكانی خاكەلێوە و بانەمەڕی ساڵی١٣٩٢ی هەتاویدا لەئێران سێهەزار و ٢٧ هاووڵاتیی بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەست داوە.