کوردستان میدیا: بەهۆی نالەبار بوونی ئابووریی ژیانی بنەماڵەکان لە ئێراندا و هەوڵدانی خوێندکاران بۆ هەڵبژاردنی رشتەیەکی پڕداهات بۆ گوزەراندنی باری ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، لەسەدا ٨٠ی خوێندکارەکان لە ٢٠ رشتەی خوێندندا چڕ بوونەتەوە.
شارەزایەکی بواری زانستی هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییەکان بە هەواڵدەریی ئێلنای راگەیاندووە: بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتی کەلە ساڵەکانی ٨٩، ٩٠ و ٩١ی هەتاوی لەسەر ژمارەیەک خوێندکار کراوە، لەسەدا ٨٩ی ئەو خوێندکارانە هیچ هیوایەکیان بۆ دامەزراندن لە رشتەی خوێندنی خۆیان و بگرە لە بوارەکانی دیکەشدا نییە.
ئەو کارناسە هەروەها وتوویەتی: کچان لە ئێراندا پاش تەواو کردنی خوێندنی باڵا، کوڕانیش پاش تەواو کردنی سەربازی، بیر لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش دەکەنەوە، کە لێرەشدا خزمەتی سەربازی گرفتی لەسەر رێگای لاواندا دروست کردووە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی کەم کردووەتەوە.
شێلگیریی بنەماڵەکان، نەبوونی رشتەی جۆراوجۆری پڕ داهات، نالەبار بوونی ئابووریی بنەماڵە لە ئێران و چاولێگری تاکەکانی کۆمەڵگا، بۆتە هۆی ئەوە کە لەسەدا ٨٠ خوێندکارانی ئێران لە ٢٠ رشتەی خوێندندا چڕ ببنەوە و خوێندنی باڵایان تەواو بکەن، کە ئەمەش بەهۆی زۆریی دەرچوان دیسان گرفت بۆ دامەزرانیان لە ناوەندە پێوەندیدارەکان و لە رشتەکەی خۆیاندا دروست دەکات.
لە کۆمەڵگای ئێراندا هیچ کات داخوازیی و سەلیقەی خوێندکار لە خوێندنی باڵادا لەبەرچاو ناگیردرێ و لەلایەن بنەماڵە و راوێژکارە تایبەتییەکانی ئەو بوارەدا، بۆ هەڵبژاردنی رشتەیەکی پارەساز هان دەدرێن.