كوردستان میدیا: ئەندامان و تێكۆشەرانی دێمۆكرات لەشاری مەهاباد بە بەڕێوە بردنی چالاكیی تەبلیغی پێمانی وەفادارییان لەگەڵ رێبازی د. سادق نوێكردەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆڵە چاونەترسەكانی دێمۆكرات و كورد پەروەری شاری مەهاباد بە بۆنەی 21ـەمین ساڵڤەگەڕی تیرۆری رێبەری حیزبی دێمۆكرات و هاوڕێیانی لەئاڵمان بەدەستی تیرۆریستەكانی رێژیمی ئێران، لەچەندین شوێنی شاری مەهاباد چالاكیان بەڕێوە برد.
ئەو رۆڵە تێكۆشەرانە بە بڵاو كردنەوەی وێنەی شەهید شەرەفكەندی و نووسینی دروشم تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامیان مەحكووم كرد و بەڵێنی خۆیان بۆ درێژەدانی رێبازی شەهیدان دووپات كردەوە.
ئەو شوێنانەی شاری مەهاباد كە چالاكیی تێیدا ئەنجام دراوە بریتین لە: مەجبوور ئاوا (کوی دانشگاە)، گەڕەكی زەمینی شارەداری، تەپەی قازی و دۆڵی كەرۆشكە.
لەلایەكی دیكەوە لەئاوایی وسووكەند (یوسفكەند)یش چالاكی بەڕێوە چووە و پوستێر بڵاو كراوەتەوە.