كوردستان میدیا: لەماوەی پێنج رۆژدا ٣٩ هاووڵاتی لەئێران لەلایەن دەزگا قەزایی و ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئێعدامەكانیان جێبەجێكراوە.
ئەو ٣٩ هاووڵاتییە لەرێکەوتی ٣١ی گەلاوێژەوە هەتا ٤ی مانگی خەرمانان حوكمەكانیان بەڕێوە چووە و هەر لەو پێوەندییەدا و لەو ماوەیەدا پێنج كەسیتریش حوكمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
بە ریز لەشارەكانی ئەهواز، گرتووخانەی كاروون ٤ كەس ـ ئەردەبیل ٤ كەس ـ ئیسفەهان ١ كەس ـ قوم ٥ كەس ـ وەرامین ١ كەس ـ تەورێز و هەندیجان ٢ كەس ـ مەشهەد، گرتووخانەی وەكیل ئاباد ٢ كەس ـ ورمێ٥ كەس ـ گرتووخانەكانی رەجاییشار و قزل حەساری كەرەج ١١ كەس و ئەراك ٥ كەس ئێعدام كراون.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردۆتەوە، ٥ کەسی دیکەش لەو ماوەیەدا حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکانیانن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو ئێعدام کراوانە تاوانەکەیان مادە هۆشبەرەکان راگەیەندراوە.
كارناسان و كۆمەڵناسان و چالاكانی مافی مرۆڤ لەو باوەڕەدان، لەرێگای توندوتیژییەوە ناكرێ پێش بە بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەكان بگیردرێ و پێویستە رێكاری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.
هەنووكە لەئێران نزیك بە ٦ هەتا ٩ میلیۆن موعتاد بوونی هەیە و ئەوانە پێویستیان بە ناوەندی تایبەت بە تەرکی ئیعتیاد و پێشگیری لەتووشبوون بە مادە سڕكەرەكان هەیە.