كوردستان میدیا: لەماوەی مانگی ئاگوستی ٢٠١٣ی میلادیدا دوو هەزار و ٨٣٤ كەس بە هۆی تەقینەوە و كردەوە تیرۆریستییەكان لەعێراقدا كوژراو و بریندار بوون.
نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لە ماوەی ١٠ی مانگی گەلاوێژەوە هەتا ٩ی خەرمانان، ٨٠٤ كەس لەعێراق كوژراون و دوو هەزار و ٣٠ كەسیش بە توندی بریندار بوونە.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە لەمانگی جوولای ٢٠١٣دا ژمارەی قوربانیان زیاتر لە سێهەزار كەس راگەیەندرابوو.
لەنێو كوژراو بریندارانی مانگی ئاگوستدا یەك هەزار و ٢٧٢ كەس هاووڵاتیی سڤیل و بێتاوان بەر چاو دەكەوێت.
پاش بەغدا پارێزگاكانی سەلاحەدین، نەینەوا، دیالە، ئەنبار، كەركووك، بابل، واسیت و بەسرە زۆرترین رێژەی كردەوەی تیرۆریستیان تێدا ئەنجام دەدرێت.