كوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٦٨ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوەندی ٣ی كوردستان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٦ی گەلاوێژ ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە چوو و سەرەتا سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب خوێندرایەوە و دواتر یەك خولەك بێدەنگی راگەیەندرا.
پاشان سدیق دەروێشی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات و بەر پرسی ناوەندی سێچەند وتەیەكی بەو بۆنەوە پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
دواتر سروودێك لەلایەن كۆڕی هونەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە پێشكەش كرا و لە بڕگەیەكی دیكەی مەڕاسمەكەدا پەخشانێك لەلایەن قادر كەریمیەوە خوێندرایەوە و كۆڕی سروودی ناوەندی ٣ی كوردستان سروودێكیان پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
لەبەشێكی دیكەی مەڕاسمەكەدا ژمارەیەك گۆرانی فولكلۆر پێشكەش كرا و دواتر پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی ژنان و لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن خوشكە هاجەر قادرییەوە خوێندرایەوە.
پاشان چەند تابڵۆیەكی هەڵپەڕكێنمایش كرا و رێوڕەسمەكە بە هەڵپەڕكێكۆتایی پێهات.
هەر لەو پێوەندییەدا مەڵبەندی ٣ی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان چەپكە گوڵێكیان بە نیشانە پیرۆزبایی پێشكەش بە بەڕێوەبرەانی رێوڕەسمەكە كرد.