كوردستان میدیا: لەبەخشی نەسوود ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پاسگایەكی ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لەئەنجامدا دەرەجەدارێكی ئەو پاسگایە كوژراوە و ٢ سەربازیش بوونەتە قوربانیی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی شەممە رێكەوتی ١٩ی گەلاوێژ لە نێوان سنووری ئێران و هەرێمی كوردستان پاسگای ئاوێسەری سەر بە بەخشی نەسوود لە نزیك ئاوایی زاوەر هێرشی كراوەتە سەر.
لەئەنجامی ئەو هێرشەدا دەرەجەدارێك( استوار) بە ناوی شەهرام سوهەیلیخەڵکی شاری کرماشان دەست لەجێگیانی لەدەست داوە و دوو سەربازیش كوژراو و بریندار بوون کە ناوی سەربازەکوژراوە \'\'هادی غولامیبەتار\'\'ـە و خەڵکی شاری هەمەدانە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو پاسگایە دەستێكی باڵای لەئەزیەت و ئازاری هاووڵاتیانی ناوچەی نەسوودا هەبووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێك ئەو هێرشەی وەئەستۆی خۆی نەگرتووە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان دۆخی ناوچەكە ئەمنیەتیی كراوە.