كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر برایم مەلامەحموودی ئەندامی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی نوروێژ كۆچی دوایی كرد و بەو بۆنەیەوە كۆڕیادێك بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەنوروێژ كۆڕێكی ماتەمینی بەمەبەستی كۆچی دوایی برایم مەلامەحموودی ساز كرد و كۆڕەكە بە راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.
سەرەتا لەلایەن سەید رەسووڵ ئەحمەدی بەرپرسی تەشكیلاتی حیزب لەوڵاتی نوروێژ بەخێرهاتنی میوانان كرا و دواتر كورتەیەك لە بیوگرافی كاك برایم لە لایەن مریەم علیپوور بەرپرسی كۆمیتە و بەرپرسی راگەیاندنی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ پێشكەش بە ئامادە بوان كرا.
لە بڕگەیەكی دیكەی ئەو كۆڕە ماتەمینەدا، هێندێك لەهاوبیران و هاوڕێیانی كاك برایم، شیعر و سروودیان خوێندەوە و هەروەها بەگێڕانەوەی بیرەوەرییەكانیان هاودەردی خۆیان لە گەڵ خۆاڵێخوشبوو كاك برایم دەربڕی.
وەستا خالید جیهانی، قادر ئەلیاسی، سمكۆ بێكەس، بیژەن مەعرووفی و جەعفەر حامیدی ئەو كەسانە بوون كە شێعریان خوێندەوە و هەروەها باسیان لەبیرەوەرییەكان كرد.
کاک برایم لەشاری بۆکان چاوی بە دونیا هەڵێناوە و بهدوای ههڵگریسانی شۆڕشی گهلانی ئازادی خوازی ئێران بهدژی رێژیمی دیکتاتۆر و سهرهڕۆی حهمهرهزاشا و هاتنه سهرکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یهکێک لهو لاوه ئازادیخوازانه بووە کهدڵی بۆ ئازادی میللهتهکهی لێیدهاوە و بیروبۆچوونهکانی خۆیی لهچوارچێوهی بهرنامه و پرۆگرامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا دهبینێتهوه، ههر بۆیه لهساڵی ١٣٥٧ی ههتاوی پەیوەست بە ریزەکانی دێمۆکرات بووە.
کاک برایم لەچەندین بەشی جۆراوجوردا کاری کردووە و هەروەها لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوییدا لەهێزی بەیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا سازمان درا.
برایم مەلامەحموودی ساڵی ١٣٦٣ی ههتاوی گەڕابۆوە شاری بۆکان و لەو ماوەیەی کە لەوێ بووە چەندین جار کەوتۆتە زیندان و ئازار و ئەشکەنجە دراوە و دواتر لەلایەن ژمارەیەک بەکرێگیراوەوە بە چەقۆ پەلاماری درابوو و بە سەختی بریندار کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەک بە هۆی نەخۆشییەوە تووشی ئیفلیجی ببوو و لاقەکانی لەدەست دابوو و هەر بەو هۆیەوە بە مەبەستی چارەسەریی رێگای هەندەرانی گرتبووە بەر.
کاک برایم دوای بەربەرەکانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی، رۆژی شهممه، رێکهوتی ١٦ی خەرمانان لهنهخۆشخانهی شاری بێرگن لهوڵاتی نوروێژ کۆچی دوای کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرجەم بەشداران سەرەخۆشیان لەبنەماڵەی كاك برایم كرد و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیش سەرەخۆشی لەبنەماڵەی برایم مەلامەحموودی دەكات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد