كوردستان میدیا: لەماوەی یەك مانگدا سێچالاكی سیاسیی و فەرهەنگی كورد بەهۆی زەخت و گوشارەكانی هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران بەناچاری زێدی خۆیان بەجێهێشتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو سێچالاكە خەڵكی شارەكانی سەردەشت و بۆكان بوون و بە بەردەوامی لەلایەن ناوەندە ئەمنیتییەكانی رێژیمەوە بانگهێشت كراون و هەڕەشەی توندیان لێكراوە.
محەممەد ئەفەندی چالاكی فەرهەنگی خەڵكی شاری سەردەشت یەكێك لەو چالاكانە بووە كە بە بەردەوامی گوشاری لەسەر بووە و بۆ ماوەیەكیش لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەسبەسەر كراوە.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە دوای ئەوەی كە لەگرتنگە ئازاد دەكرێبە هۆی ئەوەی كە هەستی بەمەترسیی كردبوو، بەناچاری روو لە هەندەران دەكات.
محەممەد ئەفەندی ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری سەردەشت بوو و هاوكاتیش وەكوو چالاكوانێكی ژینگە پارێزی لەشاری سەردەشت چالاكی دەكرد.
لەدرێژەی بەجێهێشتنی وڵات لەلایەن چالاكانی كوردەوە، محەممەد ئارامیان خەڵكی ناوچەی بۆكان بەهۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەكان پەرتەوازەی هەندەران بوو.
ئەو چالاكە سیاسییە چەندین جار بەتۆمەتی ئەندامەتیی لەیەكێك لەحیزبە كوردییەكان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە و خراوەتە ژێر گوشارەوە.
محەممەد ئارامیان هەنووكە لەیەكێك لەوڵاتانی دراوسێگیرساوەتەوە و خاوەنی بڕوانامەی لیسانس لەبواری شیمیی دایە.
لەلایەكی دیكەوە چالاكێكی فەرهەنگی دیكەی كورد بەناوی سولەیمان خزری و خەڵكی شاری سەردەشت چارەنووسی هاوشێوەی ئەو دوو چالاكەیتری لێهات.
سولەیمان خزری دیكیۆمێنت ساز و هەواڵنێری دەنگ و رەنگی ئوستانی ورمێبە هۆی ئەوەی كە چەندین فیلمی لەسەر كوژرانی كۆڵبەرانی كورد ساز كردبوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە خرابووە ژێر گوشارەوە.
هەروەها ئەو دیكیۆمێنت سازە چەندین وێنەی لەزەوت كردنی و سەر بڕینی ئاژەڵەكانی خەڵكی شاری سەردەشت بەرهەم هێنابوو كە هێزەكانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران ئەو كارەیان ئەنجام دابوو.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا
كوردستان میدیا

محەممەد ئەفەندی

سولەیمان خزری