![](/weney-mallperr/9342.jpg)
کوردستان میدیا: لە چوارمانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە کۆی گشتیی پێکهێنانی ٧هەزار و٧٤ ژیانی هاووبەش، ١هەزار و ٦٩١ رووداوی تەڵاق لە پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە.
بە پێی ئامارەبڵاوکراوەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا رێژەی تەڵاق لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران رووی لە زیاد بوون کردووە.
لە پارێزگای ئورمیە رێژەی تەڵاق لە ٤ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٠% زیادی کردووە و هەروەها لە پارێزگای کرماشانیش لەو ماوەیەدا لە بەرامبەر پیکهێنانێکی ٤ ژیانی هاوبەشدا، حاڵەتێکی تەڵاق رووی داوە.
پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بەهۆی زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی رەخساندنی هەلی کار، زیاترین ئاماری تەڵاقیان بە بەراورد لەگەڵ پارێزگانی دیکەی ئێراندا هەیە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی رووی لە کەمبوون کردووە و ئامارەکانی تەڵاقیش زیادیان کردووە کە هۆکاری سەرەکیی ئەش بۆ بێکاری لە ئیران و بە تایبەت لە کوردستاندا دەگەڕێتەوە.
هەواڵدەریی ئیسنا لەزاری وەزیری دادگوستەری رێژیمی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەە کە هەنووکە ١٤ ملوێن پەروەندەی تەڵاق لە دادگاکانی ئێراندا بوونی هەیە.
بەپێی راپۆرتەکان و پشت بەستن بە ئاماری دەفتەری ئامار و زانیارییەکانی حەشیمەت و کۆچبەریی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ئێران، لە ٢ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاویدا لە ئێران زیاتر لە ٢١ هەزار و ٧٠٠ رووداوی تەڵاق تۆمار کراوە.
چوونەسەروی تەڵاق، کەم بوونەوەی پێكهێنانی ژیانی هاووبەش و کەم بوونەوەی زاوزێ دابەزینی نەرێنیی حەشیمەتی لێ دەکەوێتەوە.
گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان، داهاتی کەم و بێکاری لە ئێراندا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق لە ئێراندا.
هەروەها پرسی زۆربوونی تەڵاق و كەمیی رێژەی هاوسەرگیری لە ئێراندا ئاكامی راستەوخۆی سیاسەتە هەڵەكانی رێژیمی زاڵ بە سەر ئەم وڵاتە لە چەند دەیەی رابردوودا لە بیاڤەكانی ئابووری، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییە.