کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز گوشار بۆسەر بنەماڵەی پێشمەرگە و شەهیدان زیادی کردووە

12:39 - 24 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە رێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی سووک کردن و شکاندنی کەسیەتیی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگانی کوردستان دەدات.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعات بەشێک لە بنەماڵەی پێشمەرگە و شەهیدانی بانگهێشت کردووە و پێی راگەیاندوون کە هەر کارێکتان هەبێت بۆتان جێبەجێ دەکەین.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: \'\'ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ پێگەی بنەماڵە و شەهیدانی پێشمەرگە لەبەر چاوی خەڵک سووک بکات، بەڵام ئەو بنەماڵانە و خەڵکی کوردستان ئەو پیلانانەی رێژیمیان پووچەڵ کردووەتەوە و قەت فریوی سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەو رێژیمەیان نەخواردووە\'\'.
بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکان داوایان لە میدیاکان کردووە هەتا لە رێگەیا دەزگاکانیانەوە هاووڵاتییان لە سیاسەتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ئاگادار بکەنەوە.