کوردستان میدیا: ٢٢٠ بن دار لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە بڕدراون و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ بەدواداچوونێک بۆ سەرپێچی کاران ئەنجام نادەن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەپێچەوانەی رەوتی بزووتنەوەی ژینگەپارێزی لە کوردستان و هەوڵی چالاکانی ئەو بوارە لەمەڕ جێگیرکردنی زیاتری فەرهەنگی سروشتپارێزی، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە لە هەوڵی لەناوبردن و تەفروتووناکردنی ژینگەی و سروشتی کوردستان دایە.
لە مەریوان، جوانڕۆ و سنە بە سووتاندنی دارستانەکان و لە ئیلامیش بە بڕین دارەکان، ئەمەش نیگەرانی و پەرۆشیی چالاکانی ژینگەپارێزی و هاووڵاتییان سروشتدۆستی لێ کەوتووتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی رێژیمی لە ئیلام: لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٠ بن دار و بنچکە دار و ١٣٠ نەمام بڕدراون.
کاردانەوەی بەرپرسانی رێژیم لەهەمبەر ئەم سەرپێچی و پێشێلکارییانە تەنیا لە چوارچێوەی هەڕەشە و قسەدا ماوەتەوە و لە کردەوەدا هیچ چەشنە سزایەک بۆ تێکدەرانی ژینگەی کوردستان دیاری ناکرێت، هەر چەند جاروبار هەواڵی دەسبەسەرکرانی کۆمەڵێک راوچی، یان دژبەری ژینگە بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ئەوە تەنیا بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتییە و لە کردەوەدا هیچ چەشنە کاردانەوەیەکی توند لەهەمبەر تێکدەرانی ژینگەیدا نایەتە ئاراوە.
پارێزگای ئیلام لە باشووری کوردستانی ئێراندا هەڵکەوتووە و لەسەدا ٨٧ رووبەری ئەم پارێزگایە لە لێڕەوار و دارستان داپۆشراوە.