کوردستان میدیا: لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٨٩ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە سنوورییەکان و جادەکانی کوردستان، کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراون، یان بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەم ماڵپەڕەدا، هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و جادەکانی ئێراندا، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، تەقەیان لە ٨٩ هاووڵاتیی کورد کردووە.
لەنێو ئەو ٨٩ هاووڵاتییە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە راستەوخۆ تەقەیان لێکراوە، ٢٨ کەسیان هاووڵاتیی مەدەنی بوون کەلە جادەکانی ئێران و بەتایبەت جادەکانی کوردستان کراونەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی رێژیم و ٦١ قوربانیی دیکەش کۆڵبەر بوون کەلە سنوورەکانی کوردستاندا بوونەتە قوربانی.
لەم شەش مانگەدا ٦١ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکاندا کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم کەلە ئەنجامدا ٢٦ کۆڵبەر کوژراون و ٣٥ی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.
لەنێو ئەو ٢٨ هاووڵاتییە مەدەنییەشدا کەلە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە جادەکاندا تەقەیان لێکراوە، ١١ هاووڵاتی کوژراون و ١٧ی دیکەش بریندار بوون.
دیاگرامی سەرەوە دەرخەری ئەوەیە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا لە پارێزگای ئورمیە ٥٢ هاووڵاتیی مەدەنی و کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و جادەکاندا کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران.
پارێزگای کوردستان بە ٢٤ قوربانی و لەسەدا ٢٧ی تێکڕای قوربانیان، پلەی دووهەمی لەنێو پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا هەیە و پارێزگای کرماشانیش بە ١٣ قوربانی لە پلەی سێیەم دایە.
خشتەی سەرەوە نیشان دەدات، زیاترین رێژەی ئەو قوربانییانە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانجی گوللـەکانیان، لە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیەدا بوون.
لە شاری سەردەشت ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا کوژراون یان بریندار بوون.
لە شاری بانە ١٥ کەس، پاوە ٥ کەس، ئورمیە ٧ کەس و هەرکام لە شارەکانی بۆکان، جوانڕۆ و شنۆ ٣ کەس، پیرانشار ٦ کەس، هەرکام لە شارەکانی سەقز و مەریوان ٤ کەس، هەروەها لە هەرکام لە شارەکانی ماکۆ و سەلاسی باوەجانی ٥ هاووڵاتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا کوژراون یان بریندا بوون.
لە هەرکام لە شارەکانی \'\'نەغەدە، سەڵماس و سەوڵاوا\'\'ش هاووڵاتییەکی کورد کراوەتە ئامانجی تەقەی هیزەکانی رێژیم.

دیاگرامی ژمارە ا

دیاگرامی ژمارە ٢
لەم شەش مانگەدا ٦١ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکاندا کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم کەلە ئەنجامدا ٢٦ کۆڵبەر کوژراون و ٣٥ی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.
دیاگرامی ژمارە ٣
لەنێو ئەو ٢٨ هاووڵاتییە مەدەنییەشدا کەلە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە جادەکاندا تەقەیان لێکراوە، ١١ هاووڵاتی کوژراون و ١٧ی دیکەش بریندار بوون.
دیاگرامی ژمارە ٤