کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٤٠ کرێکاری کورد لە کاتی کار کردندا گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون

16:55 - 4 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە شەش مانگی رابردوودا بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی و دابین نەکردنی ئامرازی پێویست بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران، ٤٠ کرێکاری کورد لە کاتی کارکردندا تووشی رووداو بوون کە ٢٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەو ماڵپەڕە، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی و دابین نەکردنی ئەو ئیمکاناتە لەلایەن خاوەنکار و پەیمانکارەکانەوە، ٢٩ کرێکاری کورد لە کاتی کار کردندا گیانیان لەدەست داوە و ١١ی دیکەیش بەتوندی بریندار بوون.

7220.jpg


دیاگرامی سەرەوە دەرخەری ئەوەیە، لەو شەش مانگەدا لە تێکڕای ئەو ٤٠ کرێکارە کوردەدا ٢٩ کرێکار گیانیان لە دەست داوە و ١١ کرێکاری دیکەش بە توندی بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو دیاگرامە، رووداوی کار گیانی لەسەدا ٧٢ی کرێکارانی گرتووە و لەسەدا ٢٨یش بە توندی بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکان، ١٥ کرێکاری کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی رووداوی کار بوون و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.

7219.jpg


بە سەرنجدان بە دیاگرامی سەرەوە، پارێزگای کوردستان بە ٢٠ کرێکاری تووشبوو به رووداوی کار لە پلەی یەکەم و لە هەرکام لە پارێزگاکانی \'\'کرماشان و ئورمیە\'\' لەم شەش مانگەدا ٨ کرێکار تووشی رووداوی کار بوون، دوو پارێزگای ئورمیە و کرماشان لە پلەی دووهەمدا دێن.

7218.jpg


دیاگرامی ژمارە ٣ نیشان دەدات لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢دا، ٩ کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون.
لە شارەکانی پاوە ٤ کرێکار، مەریوان ٣ کرێکار، سەقز ٢ کرێکار، جوانڕۆ ٢ کرێکار و هەرکام لە شارەکانی ئورمیە، چاڵدوران، تیکاب، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە و دیواندەرە یەک کرێکار، تووشی رووداوی کار بوون لە ئەنجام کوژراون یان بەتوندی بریندار بوون.
لە نێو ئەم قوربانییانەدا، ناسنامە و شوناسی ٦ کرێکار ناڕوونە.

7217.jpg


دیاگرامی سەرەوە نیشان دەدات کەلە مانگی جۆزەردان و خەرماناندا بەڕیز ١٢ و ١١ کرێکار تووشی رووداوی کار بوون کە لەو دوو مانگەدا زیاترین رێژەی رووداوی کار لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢دا رووی داوە.