کوردستان میدیا: لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی ٣٧٤ کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی دەوڵەتی یەمەن لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە کوژراون.
هەواڵدەریی فەڕانسە بڵاوی کرەوە، لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی ٣٧٤ کەس لە پێرسۆنیلی دەزگا ئەمنیەتییەکانی یەمەن لە شەڕ لەگەڵ میلیشیاکانی ئەلقاعیدە لە باکووری ئەو وڵاتە و جیاییخوازانی باشوور کوژراون.
بە گوێرەی ئامارەکان، ئەرتشی یەمەن ٢١١ کەس لە ئەندامانی لەوانە ١٢ رایەدار لە سەرەتای ژانوویەوە هەتا ٣٠ی ژووئەن لە دەست داوە ٩٥ کەسیش بریندار بوون و هەروەها ٩٤ پۆلیس لەوانە ٧ رایەدار لەو ماوەیەدا کوژراون و ٩٤ کەسی لە تێکهەڵچوونەکاندا بریندار بوون.
٣٤ کەسی دیکەش لە هێزەکانی پۆلیس کە ١٨یان رایەدار و ئەفسەر بوون لەلایەن کەسانێکی چەکداری مۆتۆرسوارەوە کوژراون و ١٠ کەسیش لە بەشێوازی دیکە لەلایەن میلیشیاکان ئەلقاعیدەوە بریندار بوون.
سەرکۆماری یەمەن رایگەیاندووە: وڵاتەکەی لە پێشگرتن لە تیرۆریستان لەمەڕ دروست کردنی ئوردوگایەکی ئامووزشی جیهانیی بۆ ئەلقاعیدە سەرکەوتوو بووە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن لێپرسراوانی دەوڵەتی یەمەن و وڵاتانی عەرەبییەوە بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی پشتیوانیی دارایی و نیزامیی تیرۆریستان تاوانبار دەکرێت.