كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە ئاڵمان لە خۆپیشاندانێك بە مەبەستی مەحكووم کردنی تیرۆر و هێرش بۆسەر كەمپی ئەشرەف، بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە شاری هامبورگی وڵاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحكووم كردنی كردەوەكانی رێژیمی ئێران و هێرش كردنیان بۆسەر كەمپی ئەشرەف بەڕێوەچوو.
كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ ئاڵمان لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون و تێیدا پەیامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەلایەن \'\'میران پوورناسری\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' لە چەند وتەیەکدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ و زۆر بوونی رێژەی لەسێدارەكان و گرتن و ئەشكەنجە كردن لە ئێراندا.
لە بەشیكی دیکەی ئەو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەدا پدرام رەنجبر وتارێكی پێشكەش كرد.