كوردستان میدیا: لەبەردەم بارەگای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری ژنێف، خۆپیشاندانێك بە بەشداری كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و نوێنەرانی حیزب و رێكخراوە كوردستانییەكان، بە مەبەستی پشتگیری لە كوردانی سووریە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو خۆپیشاندانە رێكەوتی ٩ی خەرمانان بەڕێوە چوو و تێیدا كوشتنی هاووڵاتیی سڤیل لە كوردستانی سووریە مەحكووم كرا.
خۆپیشاندەران لەچوارچێوەی بڕیارنامەیەكدا داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد لەهەمبەر كارەساتی سووریەدا بێدەنگ نەبن.
بەشێك لەئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسەر داواكاری كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی سویس بە سەرپەرستی بابان ئەلیاسی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەسویس، بەشداریی خۆپیشاندانەكە بوون.