![](/weney-mallperr/3072.jpg)
کوردستان میدیا: مردن بەهۆی گازی منۆئۆکسیدی کەربون، ناسراو بە مەرگی بێ دەنگ لە پارێزگای سنە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، ٢،٧٥ بەرابەر زیادی کردووە.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، بە مردنی ٤ هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە ئاماری قوربانیانی گازگرتوویی لەم ساڵدا گەیشتە ٢٠ کەس کە مەرگی ١١ کەسیان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا رووی داوە.
لەو ١١ کەسە کەلە شەش مانگی سەرەتای ساڵدا بەهۆی گازگرتووییەوە مردوون، یەک کەسێان ژنە.
لە شەش مانگی دووهەمی ئەمساڵیشدا ٩ کەس بەهۆی گاز گرتویی مونۆئۆکسیدی کەربون لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە.
مونۆئوکسیدی کەربون گازێکی بێرەنگ و بۆنە و بەهۆی سووتانی تێکەڵاوێک لە نەوت و گاز و هەروەها لەو شوێنانە کە ئۆکسیژن بوونی نییه، بەرهەم دێت.