کوردستان میدیا: بە هەژمارکردنی ٦ حاڵەتی نوێی ئاگرکەوتنەوە لە سەوڵاوا و مەریوان ژمارەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچەیە گەیشتە ٥٠ حاڵەت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، ٦ حاڵەتی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان و سەوڵاوا لە دەوروبەری دارستانی ئاوایییەکانی دەگاگا، تووتمەر، دەگاشێخان، مازی بن، نشکاش و هەنجیران رووی دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: دارستان و لێڕەوارەکانی دەوروبەری تووتمەر و دەگاشێخان کاتژمێر ١٠ی شەو لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر دراوە و هیچکام لە هێزەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە، بەشدارییان لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرانەدا نەکردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بڵێسەی ئاگرەکە هێندە بەهێز بووە کە خەڵکی ئاوایییەکانی تووتمەر و دەگاشێخان، داوایان لە هاووڵاتییانی ئاوایی دزڵی کردووە بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکە بە هانایانەوە بچن.
هەوڵی خۆڕسکی هاووڵاتییان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە لە کۆنترۆڵ کردنی ئاگری دەوروبەری تووتمەر و دەگاشێخان هەتا رۆژی دواتر بەردەوام بووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا لەو پێوەندییەدا بڵاوی کردووەتەوە: ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ قەیرانێکی دژە سروشتییە و ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی وەبیر دێنێتەوە.
لە کۆنترۆڵی ئەو ئاگرکەوتنەوانەدا دانیشتوانی ئاوایییەکانی سێف، لەنجاوا، جووجەسازی بەشدارییان کردووە.