کوردستان میدیا: بە بەشداریی کوڕان و کچانی کوردی دانیشتووی شارەکانی ئیسکیلستۆنا و سترنگەس، بە مەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان خولێکی وەرزشی بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیسکیلستۆنا، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردان و کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خولێکی یەک رۆژەی یاریی تۆپی پێی لە رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لەو شارەدا بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا لاوانی شارەکانی ئیسکیلستۆنا و سترنگەس بەشدارییان کردبوو.
ئەو خولە یەک رۆژەیە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان کوردستان کاتژمێر ٩ی بەیانی بە بەشداریی شەش تیپ دەستی پێ کرد.
خولی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ئیسکیلستۆنا بە سەرکەوتوویییەوە بەڕێوەچوو و لە کۆتاییشدا سەرکەوتوانی خولەکە خەڵات کران.