کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی تێكۆشەری رێگای ئازادیی، لەوڵاتی سوید رێزی لێ‌گیرا

22:01 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی ئۆریبرۆی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی سوید سەردانی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵیان كرد و رێزیان لە خەبات و تێكۆشانی گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر شاندێكی كۆمیتەی ئۆریبرۆ لە سەردانێكدا رێزیان لە خەبات و رابردووی مامۆستا شیوەسەڵی تێكۆشەری دێرینی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران گرت.
مامۆستا شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتخاری كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران خۆشحاڵی خۆی لەو سەردانە دەربڕی و باسێكی لەپێوەندیی دۆخی كورد و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین پێشكەش بە ئەندامانی شاندەكە كرد.

4366.jpg
شەهید دوکتور قاسملوو و مامۆستا شیوەسەڵی
مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی لە ئاوایی شیوەسەڵی سەردەشت لەدایك بووە.

ـ لە بزووتنەوەی ٤٦ ـ ٤٧بەشدار بووە و هەر لەو ساڵانەدا لەلایەن رێژیمی پاشایەتییەوە زیندانی كراوە

ـ فەرماندەی هێزی گیاڕەنگ و شەهید ئاوارە بووە

ـ بۆ چەندین دەورە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بووە

مامۆستا شیوەسەڵی رێكەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بە پیلانێكی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و ساڵی ١٣٧٤ دوای كۆنگرەی ١٠ی حیزبی دێمۆكرات بەمەبەستی چارەسەریی پزشكی لە وڵاتی سوید گیرسایەوە.