کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەترسی لە ناوچوونی سەمەندەری کوردستانی

17:19 - 12 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە مەبەستی وەرگرتنی بیروڕای گشتیی خەڵک نیسبەت بە لە ناوچوونی سەمەندەری کوردستانی(جۆرێک مامێلکەی زەرد) ماکێتێکی لەم جۆرە ئاژەڵە خزۆکە دروست کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستانی میدیا، بەپێی گرینگی‌دان بە ژینگەپارێزی و پاراستنی ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان و گیاوگۆڵ لە سـنە، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی ئیسماعیل ئەمینی بۆ راکێشانی بیروڕای گشتیی خەڵک نیسبەت بە لەناو چوونی سەمەندەری کوردستانی، ماکێتێکی لەم ئاژەڵە خزۆکە دروست کرد.

بە مەبەستی راکێشانی بیروڕای گشتیی خەڵک و بایخ‌دان بە ئەم جۆرە ئاژەڵە کە لە حاڵی لە ناو چوونە، ئەم ماکێتە لە یەکێک لە موجتەمەعەکانی ئەم شارە دانراوە.

سەمەندەری کوردستانی بە بەژنی رەش و خاڵی زەرد رەنگ، لەو جۆرە ئاژەڵانەیە کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

جۆری لە مەترسی لەناوچوون(گونە در معرض خطر)، ئاژەڵێکە کە بە هۆی کەمیی یا هەڕەشەکانی ئاڵوگۆڕی ژینگە یا ئێکۆلۆژی مەترسی لە ناوچوون لەسەرە.

لە ئێران بە هۆی بایەخ‌پێنەدانی بەرپرسانی رێژیمی ئێران و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ژینگە پارێزی ئەم وڵاتە لە ماوەی ساڵامی رابردوودا و بە هۆی ئاڵوگۆڕی کەش و هەوای جیهان و ناوچەکە، زۆربەی جۆری ئاژەڵەکان و گیاوگۆڵەکان لەم وڵاتەدا مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.

راوکردنی لە رادەبەدەر، ژینگەی بێ ئەمنییەت، نەبوونی بەڕێوەبەریی باشی ئیدارەی جەنگەڵ‌بانی لەو وڵاتە و کێشەگەلی جۆراوجۆری دیکە بوونەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەی ئاژەڵە بێ‌وێنەکان لە ئێران لە ناو بچن.

لەم پەیوەندییەدا کوردستانی ئێران بە هۆی هەڵکەوتی جوغرافیایی و جۆری کەش‌وهەوای باش ژینگەیەکی باشی بۆ ئاژەڵە جۆراوجۆرە دڕندەکان پێک هێانەوە، بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رێژیم لەم ناوچانەدا، جۆری ئاژەڵەکان وەک پشیلەی پاڵاس، پڵینگی ئێرانی و زۆربەی باڵندەکان مەترسی لە ناو چوونیان لەسەرە.

گادەر.د